کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

داخوازی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ كۆماری ئیسلامی بۆ ئازادی تووماج ساڵحی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتیی ئیکسی خۆیدا، خوازیاری ئازادکرانی دەستبەجێ و بێ شه‌رت و مەرجی تووماج ساڵحی بوو.

ئەو ڕێکخراوە ویڕای ئاماژەدان به درێژكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی تووماج ساڵحی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بوو و ڕایگه‌یاند: تووماج ته‌نیا له‌ سه‌ره‌تایی ترین مافی خۆی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاساییه‌. پارێزەری تووماج ساڵحی ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاندبوو کە دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان و بەندکرانی ناوبراوی بە تۆمەتی “افساد فی الارض” کە لەلایەن دادگای ئینقلابەوە دەرکرابوو، هەڵوەشاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣٧ كرێكار له‌ توركیا

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ هندووستان

-

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی محه‌ممه‌د حه‌بیبی له‌ شه‌هریار

-

ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی كرێكاری له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئیسفه‌هان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا له‌ ئیسفه‌هان

-

بانگهێشتی دووباره‌ی ئیسماعیل گرامی بۆ دادگای تاران

-