ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی بابه‌ك شه‌هبازی بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بابه‌ك شه‌هبازی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه تاكوو دان به تاوانێك بنێت كه ئه‌نجامی نه‌داوه. هاوكات ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌یان خستووه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكردنی درێژماوه و كوشتن‌یان لێ كردوون. مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، بابه‌ك شه‌هبازی له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته‌دا به “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه له‌م دوایانه‌دا داوای پێداچوونه‌وه‌ی به حوكمه‌كه كردبوو به‌ڵام داوكارییه‌كه‌ی له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كراوه‌ته‌وه. ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی بابه‌ك و هه‌وڵی كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی ئێعدامه‌كان له ئێران بووه.