ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، كه‌مپه‌ینی ئازادی “په‌خشان عه‌زیزی”، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له “حورا نیكبه‌خت” كرد كه كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت.
“حورا نیكبه‌خت” نووسه‌ر، چالاكی مافی ژنان و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و توشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ١١ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٣ی گوڵان، له نامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له داهاتوودا به‌رده‌وامی به مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌دات. كه‌مپه‌ینی ئازادای بۆ “په‌خشان عه‌زیزی” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی، كه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به مه‌به‌ستی پاراستنی ژیان و ته‌ندرووستی “حورا نیكبه‌خت”، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌و چالاكوانه كرد كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت.