کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخوازی فه‌راجا له‌ قوتابخانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی هێزی سه‌ركوت

داخوازی فه‌راجا له‌ قوتابخانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی هێزی سه‌ركوت 5

به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمانده‌یی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ نامه‌یه‌ك دا داوای له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان كردووه‌ مێرمنداڵان بۆ یارمه‌تیدانیان له‌ سه‌ركوتی خه‌ڵك بنێرن.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی تووشی داڕمانی هێز بووه‌ و بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ركوت په‌نای بۆ قوتابخانه‌كان هێناوه‌ و ده‌یه‌وێت مێرمنداڵان له‌و ناونده‌ نیزامییه‌ وه‌كوو هێزی سه‌ركوت دمه‌زرێنێت. شایانی باسه‌ كه‌ ساڵی ڕابردووش له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، ڕژیم له‌ منداڵانی به‌سیجی وه‌كوو هێزی سه‌ركوت كه‌ڵكی وه‌ر گرتبوو.