فدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ش ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو.
دۆمینیك پردالیه، سه‌رۆكی فدراسیۆنی ڕۆژنامه‌وانان، وێڕای ئاماژه‌دان به چڕتربوونه‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دوای شۆڕشی ژینا ڕایگه‌یاند: زیندانی كردنی هه‌واڵنێران و ڕۆژنامه‌نووسان ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه. ئێمه بۆ جارێكی دیكه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌سه‌ر سه‌عیده شه‌فیعی، ڕه‌زا وه‌لیزاده، موسته‌فا نێعمه‌تی، وی‌دا ڕه‌بانی، ژینا موده‌ڕس گورجی و محه‌ممه‌دحسێن ئالادین سه‌پێندراوه به بێ بنه‌ما ده‌زانین و داوا له به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین كۆتایی به سه‌ركوت بێنێت و به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات.