شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی به‌ندكراوانی به‌نده‌كانی چوار، هه‌شت، به‌ندی ژنان و ٢٠٩ی ئه‌منیه‌تی نیشان دا و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به دۆخی خراپی بێهداشتی له زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك و تارانی گه‌وره كراوه و سه‌باره‌ت به درووست بوونی مه‌ترسی له سه‌ر گیانی به‌ندكراوانی به‌ساڵاچووی وه‌كوو ڕاحله ڕاحمی پور، ئه‌بۆلفه‌زل قه‌دیانی و ژماره‌یه‌كی دیكه له زیندانیان هۆشدار به ده‌زگای قه‌زای دراوه. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی به‌شێك له به‌ندكراوان له‌وانه عه‌لی یوونسی، موته‌هه‌ره گونه‌یی و ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی بوون و ڕایانگه‌یاند: ده‌زگای قه‌زایی ئه‌بێ به زووترین كات به‌ندكراوانی سیاسی به مه‌رج ئازاد بكات.