کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داخوازی سەندیکا كرێكارییه‌كانی فەرانسە بۆ ئازادی چالاکانی کرێکاری و سنفیی له‌ ئێران

داخوازی سەندیکا كرێكارییه‌كانی فەرانسە بۆ ئازادی چالاکانی کرێکاری

کۆمەڵەی سەندیکایی فەرانسە کە ٥ سەندیکای گەورەی ئەم وڵاتە لەخۆ دەگرێت، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایگەیاند: لە نزیکەوە چاودێریی باروودۆخی ئێران و بەتایبەت دۆخی چالاکانی داکۆکیکار لە مافی کرێکاران و مافی مرۆڤ دەکەن.

کۆنفیدراسیۆنی دێموکراتیکی کاری فەرانسە، کۆنفیدراسیۆنی گشتیی کار، کۆنفیدراسیۆنی یەکگرتووی سەندیکاکان، هاوپه‌یمانی و یەکێتی نیشتمانیی سەندیکا سەربەخۆکان لەم بەیاننامەیەدا، نیگەرانییان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی چالاکانی کرێکاری، سنفی و مەدەنی بەندکراو لە ئێران، بە تایبەت شەریفە محەممەدی چالاکی کرێکاری و پەخشان عەزیزی چالاکی مەدەنی کە سزای لەسێدارەدانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌، ده‌ربڕی. ئەم سەندیکایانە ڕایانگه‌یاند كه‌ ئازار و ئەزیەتی چالاکانی كرێكاری و مافی مرۆڤ لە هیچ شوێنێکی جیهان قەبووڵ ناکەن و جەختیان لەوە کردەوە كه‌  ئه‌وان لەسەر شانۆی جیهان درێژە بە خەباتی بەردەوامی خۆمان دەدن بۆ ئەوەی ڕژیمی ئێران ڕێز لە ئازادییە سەرەتاییەکان لەوانەش مافی یەکیەتییەکانی کرێکاری بگرێت.