ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ر “محه‌ممه‌دساڵح نیكبه‌خت” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی” به ناڕه‌وا ناوبرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: “محه‌ممه‌دساڵح نیكبه‌خت” به قبووڵكرنی وه‌كاله‌تی كرێكاران و موعه‌لیمان، تێكۆشانێكی بێوێنه‌ی بۆ ئیجرای دادپه‌روه‌ری و ڕزگاری مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان كه بۆ له‌ناوچوونی جیاوازی له كۆمه‌ڵگه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ده‌ستپێكردووه، كارێكی گه‌وره‌ی كردووه و ئه‌بێ ڕێزی لێ بگرن. هه‌وڵه‌كانی ساڵح نیكبه‌خت بووه‌ته هۆی توڕه‌یی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و ئه‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه. شایانی باسه كه ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به‌تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه.
