ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌دان یاساناسی جیهان له نامه‌یه‌كدا داوایان له ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه سازوكارێك بۆ كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی پێك بێنێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٨٧ پارێزه‌ر و به ده‌یان مامۆستای بواری یاسای زانكۆكانی جیهان و هه‌روه‌ها ٢٠٠ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناردوویانه داوایان لێكردووه كه كۆمیته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی ئێران پێك بێنێت و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وی تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ساز بڵكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بخه‌نه به‌ر باس و ڕێكارێك بۆ كۆتایی هێنان به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم بدۆزنه‌وه. له‌و نامه‌یه ئاماژه به كومۆڵكوژكۆدنی خۆپێشانده‌ران له كوردستان و به‌لووچستان و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر منداڵان كراوه و جه‌خه‌ت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێشێل كردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌وه.