ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، دایه فاتمه مه‌قسوودی دایكی “ئێدریس فه‌قێهی” پاش سێ ساڵ بێ سه‌ر و شوێنكرانی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوبراو بوو.
“ئێدریس فه‌قێهی” له ڕێكه‌وتی٢ ی گلاوێژی ١٤٠٠، پاش پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران له ده‌ورووبه‌ی شاری بۆكان بریندار و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا له شاری ورمێ گوازرایه‌وه. ڕۆژی ڕابردوو دایكی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه پاش سێ ساڵ بێ سه‌ر و شوێن بوونی ڕۆڵه‌كه‌ی داوای له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئێدریس ڕوون بكه‌نه‌وه.