شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف له نامه‌یه‌كدا داوایان له سه‌رۆكی زانكۆ كردووه به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی عه‌لی یوونسی و ئه‌میرحسێن مورادی، دوو خوێندكاری به‌ندكراو بكات.
عه‌لی یوونسی خاوه‌نی میداڵیای زێڕی ئۆله‌مپیای كیشوه‌ری و جیهانی ئه‌ستێره‌ناسی له ساڵی ٩٦ و ئه‌میرحسێن مورادی، خاوه‌نی میداڵیای زیوی ئۆله‌مپیای ئه‌ستێره‌ناسی كیشوه‌ری له ساڵی ٩٦ و هه‌ر دوو خوێندكاری بواری ئه‌ندازیای كۆمپیۆته‌ر و فیزیك، له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی ئه‌و دوو خوێندكاره تێده‌په‌ڕێت و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
