ڕۆژی ڕابردوو، “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیله په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانێك له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا بووه.
ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه، سه‌ره‌ڕای داخوازی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانوستان، هێشتا بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به ئه‌و ڕژیمه له ئارادایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش هێرشێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی دانیشتن بكه‌ن. شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێران‌دا جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ی كردووه و به وته‌ی كارناسان، ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا هێرشێكێكی سنووردار بۆ سه‌ر ناوچه هه‌ستیاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕوو بدات.
