کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخوازی بنه‌ماڵه‌ی چوار به‌ندكراوی ئێعدامكراوی كورد له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی

photo 2024 10 04 12 24 18

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ماریا مه‌حموودی هاوژینی محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی، گوڵستان ئه‌رژه‌نگی، هاوژینی وه‌فا ئازه‌ربار و به‌یان عه‌زیمی، هاوژینی پژمان فاتحی، سێ به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو، له‌ سێ په‌یامی جیاجیادا داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد پشتیوانی له‌ سكاڵاكه‌یان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی بكه‌ن.

بنه‌ماڵه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ له‌ كۆمیته‌ی بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سكاڵایان دژ به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی تۆمار كردووه‌. هاوژینه‌كانی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ له‌ چه‌ند په‌یامی جیاجیادا ڕایانگه‌یاند كه‌ ڕێگایه‌كی سه‌ختیان گرتووه‌ته‌ به‌ر و پێویستیان به‌ پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران، چالاكانی سیاسی، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای جیهانی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ناچار به‌ وڵامدانه‌وه‌ بكه‌ن.