ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر پژمان فاتحی، به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو له په‌یامێكدا داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه یارمه‌تیان بده‌ن.
له‌و په‌یامه‌دا، سه‌باح كوڕی نه‌مر پژمان فاتحی داوا ده‌كات یارمه‌تیان بده‌ن تاكوو بتوانن تاوانباران سزا بده‌ن و شوێنی ناشتنی ته‌رمی باوكی و هاوڕێكانی بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن. “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “موحسن مه‌زڵووم” ڕۆژی ٩ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢، پاش ١٩ مانگ ئه‌شكه‌نجه دان و بێ سه‌روشوێنكرانی زۆره‌ملێ له سێداره دران و ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆی دا هێنا.