بنه‌ماڵه‌ی عۆسمان مامه، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان ڕایانگه‌یاند: ماوه‌ی ٩٠٠ ڕۆژه ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و داوا له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌كه‌ن چاره‌نووسی ڕوون بكاته‌وه.
ئه‌رده‌ڵان مامه، كوڕی عوسمان مامه به بڵاوكردنی وێنه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند: ٩٠٠ ڕۆژ بێخه‌به‌ری له‌و به‌ندكراوه سیاسییه گوشارێكی زۆری ده‌روونی خستووه‌ته سه‌ر شانیان و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌كه‌ن. ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، عوسمان مامه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كرا. پاش ڕفاندنی عوسمان، شه‌هین قادری هاوژینی ناوبراو كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ٣٠٠ ساچمه‌یی به‌ركه‌وتووه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه و ئێستا داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی عوسمان ده‌كات.