بنه‌ماڵه‌ی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی مه‌شهه‌د و پارێزه‌ری به‌ندكراوانی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتانی تاران له دوو په‌یامی جیاجیاد داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه ڕێگه له ئێعدامی ئازیزانیان بگرن.
شه‌ش به‌ندكراوی سونه‌مه‌زهه‌بی ڕاگیراو له زیندانی مه‌شهه‌د به ناوه‌كانی “عیسا عهیدمحهممهدی”، “فه‌رهاد شاكری”، “عه‌بدۆلباست ئورسه‌ن”، “حه‌بیبۆڵڵا گورگیچ”، “حه‌بیب پیرمحه‌ممه‌دی” و “عه‌بدۆلحه‌كیم عه‌زیم گورگیچ” له په‌یامێكدا ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆڵه‌كانیان به بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری تاوان، به به‌غی و ئێعدام مه‌حكووم كراون و داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه و ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كانیان بگرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕه‌زا شه‌فاخواه، پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌ی به‌ندكراوانی شارۆچكه‌ی ئێكباتان سوێندی خوارد كه “میلاد ئارموون”، “عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی”، “ئه‌میرمحه‌ممه‌د خوش ئێقباڵ”، “نه‌وید نه‌جاڕان”، “حسێن نێعمه‌تی” و “عه‌لیره‌زا به‌رمه‌رزپورناك” ده‌ستیان له كوشتنی به‌سیجییه‌ك به ناوی ئارمان عه‌لی وێردی دا نه‌بووه و بێ تاوانن، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی جه‌ختی كردووه له‌سه‌ر دانپێدانانی زۆره‌ملێ كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا وه‌رگیراوه و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ریان دا سه‌پاندووه.