بنه‌ماڵه‌ی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به بڵاوكردنی گرته ویدیۆیه‌ك خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
دایك و باوكی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت ڕایانگه‌یاند: ڕۆڵه‌كه‌یان بێتاوانه و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌یان كرد. شایانی باسه كه ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی بابه‌ك عه‌لیپور، پوویا قوبادی، وه‌حید به‌نی عامریان، سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگده‌هی و ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زێر له جه‌له‌سه‌یه‌كی دادگایی كورت ماوه‌دا به ئێعدام مه‌حكووم كراون و گیانیان له مه‌ترسی دایه.