سێ ئیتحادییه‌ی كرێكاری فه‌له‌ستین ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری پشتیوانی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی جیهان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و ڕێخستنی كارزارێك بۆ ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی فه‌له‌ستین خوازیاری به ئامانج گه‌یشتنی دروشمی “فه‌له‌ستینی ئازاد” بوون و ڕایانگه‌یاند: ئێمه كرێكارانی فه‌له‌ستینی ڕێز ده‌گرین له هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵكی چه‌وساوه له سه‌رانسه‌ری جیهان كه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام. له به‌رانبه‌ر هێرشی ڕێكخراوه ئیمپریالیستیه‌كان، ئه‌مریكا، ناتۆ و یه‌كێتی ئورووپا، ته‌نیا خه‌ڵكی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش پشتیوانمان بوون چوونكه لایه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوویان هه‌ڵبژاردووه، مێژوویه‌ك كه به ڕژاندنی خوێنی هه‌زاران فه‌له‌ستینی تۆمار ده‌كرێت. داوا له یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی جیهان ده‌كه‌ین كه بۆ بڕینی ئه‌و ده‌ستانه‌ی چه‌كوچۆل ئه‌ده‌نه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و پشتیوانی له ئابووریه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بێنه سه‌ر شه‌قام و هاوده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست حیمایه‌ته‌كانیان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین درێغ نه‌كه‌ن. ئێمه‌ش له به‌رانبه‌ردا به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هیچ كات ته‌سلیم نابین و هه‌ر چه‌نێك ئازارمان بده‌ن و خێونمان بڕێژن، ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵنه‌گرین چوونكه له كۆتایی دا سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه.
