ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئاڵمان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گوڵان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌یمان فه‌ره‌ح ئاوه‌ر و ئازادی خێرای ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، پاش بیستنی هه‌واڵی سه‌پاندنی سزای ئێعدام به سه‌ر په‌یمان فه‌ره‌ح ئاوه‌ر، شاعیر و نووسه‌ری خه‌ڵكی گیلان تووشی شۆك بوون. ناوبراو پاش ٧ مانگ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری سه‌خت له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، به تۆمه‌ته بێ بنه‌ماكانی “به‌غی” و “موحاره‌به” به ئێعدام مه‌حكووم و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای سێ مانگ زیندانیشی به سه‌ریدا سه‌پاندووه. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دا بێده‌نگ نه‌مێنن و ڕێگه نه‌ده‌ن چالاكانی مه‌د‌ه‌نی و سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه كۆنه‌په‌ره‌سته‌وه له‌سێداره بدرێن.