ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا داوای له به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی كرد، سێ ئه‌ندامی ده‌ستسبه‌سه‌ركراوی ئه‌و ڕێكخراوه ئازاد بكات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، له باخی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و نزیكه‌ی ٣٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، پاش پێنج كاتژمێر لێپرسینه‌وه، زۆربه‌ی به‌ندكراوان ئازاد كران به‌ڵام سێ كه‌س به ناوه‌كانی “كاوه كه‌ریمیان”، “مادێح خۆشنه‌واز” و “كاوه ده‌ستان” هێشتا له گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دا ڕاگیراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.