کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ئاڵمان له‌ شیركه‌ته‌ هه‌واییه‌كانی بۆ تێپه‌ڕنه‌بوون له‌ سه‌ر ئاسمانی ئێران

داخوازی ئاڵمان له‌ شیركه‌ته‌ هه‌واییه‌كانی بۆ تێپه‌ڕنه‌بوون له‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێكخراوه‌ هه‌واییه‌كانی ئاڵمان داوایان له‌ شیركه‌ته‌ هه‌واییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ كه له‌ سه‌ر ئاسمانی ئێران به‌ گشتی تێپه‌ڕ نه‌بن.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ داخستنی به‌ گشتی هاتوچۆی گه‌شته‌ هه‌واییه‌كان له‌ ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌، وڵاتی ئاڵمان ئه‌م داخوازییه‌ی له‌ شیركه‌ته‌ هه‌واییه‌كان كردووه‌ و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تا كاتێك كه‌ ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م دۆخه‌ به‌رده‌وامه‌ و پێویسته‌ هه‌موو به‌رپرسان ئه‌م هوشداره‌ به‌ جددی بگرن.