ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كانونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌لیگوده‌رز، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی قوتابیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له مانگی به‌فرانباردا، به سه‌دان قوتابی له ئێران به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌زاران قوتابی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراون. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و قوتابیانه كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه و پێویسته ده‌ستبه‌دجێ ئازاد بكرێن.
