بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان چاڵاکیی تۆڕی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەیان لە ناوچەکەدا راگرتووە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم بڕیارە پاش بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە هەندێک ناوچەی ئەمنی و سەربازی و بە تۆمەتی شکاندنی یاساکانی ڕاگەیاندن لە کاتی شەڕ وەرگیراوە. بە وتەی بەرپرسانی هەرێم، بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە لە شوێنە هەستیارەکاندا بێ ئەوەی یاساکان ڕەچاو بکرێنەوە، بووەتە هۆی وەرگرتنی ئەم بڕیارە. هەروەها بەپێی هەندێک سەرچاوە، پاش پشکنینی ئەم کێشەیە مۆڵەتی کارکردنی ئەم تۆڕە لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنراوەتەوە و ڕۆژنامەنووسەکەشی ناچار کراوە ناوچەکە جێبهێڵێت. شایانی باسە کە هەندێک میدیای ناوخۆیی هەرێمیش ڕەخنەیان لە بڵاوکردنەوەی زانیارییە هەڵەکان و پرۆپاگەندای ئەم تۆڕە گرتووە.
