کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخستنی هێڵی ئینتێرنێت له‌ لایه‌ن ڕژیمی ئێران                  

اختلال گسترده در دسترسی به اینترنت در شهرهای مختلف ایران

اختلال گسترده در دسترسی به اینترنت در شهرهای مختلف ایران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كانن پاش ڕژانە سەر شەقامی خەڵک و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەهەمبەر گرانبوونی نرخی به‌نزین لە ئێران دا، ڕێژیم بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی توندوتیژییەکان بەرانبەر بە خەڵک، هێڵی ئینتێرنێتی بڕیوە.

هاوکات لەگەڵ په‌رسه‌ندنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان له‌ ئێران، هێڵی ئینتێرنێت لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پچڕاوە، تا پێش بە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی توندوتیژی بەرانبەر بە خەڵک بگیردرێت. زانیارییە بڵاوکراوەکان لەلایەن چاودێرانی تۆڕی ئینتێرنێت، ” نێت بلاکز”ەوە باس لەوە دەکەن کە تۆڕەکانی ئینتێرنێتی “هەمراهی ئەوەڵ”، “ڕایتێل” و “ئیرانسێل” لە زۆربەی شارەکاندا پچڕاوە و تەنیا ناوەندەکانی سەر بە خودی ڕێژیم ئینتێرنێتیان هەیە. ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە کاتی ناڕەزایەتیدەربڕینەکانی خەڵکی ئێراندا، بە پچڕاندنی ئینتێرنێت هەوڵی کپکردنی دەنگی ناڕازییان دەدات.