ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له لایه‌ن بێهزیستی شاری ورمێوه ماڵیێكی ئه‌من كه سه‌رپه‌نای ژنانی زیانلێكه‌وتوو بوو، داخرا.
ماڵی ئه‌منی ژنان له شاره‌كانی ئێران، بۆ ژنانێكه كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه یان هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها منداڵانی تا ته‌مه‌ن ٨ ساڵ كه ده‌كه‌ونه به‌ر زیانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا ڕائه‌گرن. له ئێران به گشتی ٢٣ ماڵی ئه‌منی ژنان بوونی هه‌یه كه په‌ناگه‌یه‌كه بۆیان كه خۆیان له زیانێكی زۆرتر بپارێزن. له شاری ورمێ، له‌سه‌ر داخاوز و فه‌رمانی بێهزیستی، ماڵێكی ئه‌منی ژنان كه په‌ناگه‌ی لانیكه‌م ٥٠ ژنی زیانلێكه‌وتوو بوو داخرا و ژنانێك كه له ئه‌و ماڵه‌دا بوون و له‌ژێر گوشار و هه‌ره‌شه‌دا بوون، هه‌موویان ده‌ركراون.