ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كافه كتێبی ئه‌ندیشه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری پیرانشاره‌وه داخرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، داخستنی ئه‌و كافه كتێبه له دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “جه‌هانگیر ساغه‌رنیا”، “خه‌بات خه‌تیال” و “میلاد هاتف” له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕوویداوه كه له دوای لێپرسینه‌وه له ناوه‌نده ئه‌مینه‌كان “خه‌بات و جه‌هانگیر” ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كراون. شایانی باسه هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌بێ نیشاندانی حوكمی دادوه‌ری چوونه‌ته سه‌ر ئه‌و كافه كتێبه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كتێب و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی ئه‌و ئه‌نجۆمه‌نه‌دا گرتووه.
