کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داخستنی فرۆشگا زنجیرەییەکانی دێبنهامز لە ئێرلەن

تعطیلی فروشگاه‌های زنجیره‌ای دبنهامز در ایرلند1

مانگێک دوای ڕاگەیاندنی داخستنی تەواوی فرۆشگا زنجیرەییەکانیدێبنهامزلە ئێرلەن، کێشەیەکی بەربڵاو لە پێدانی مووچەی خانەنشینان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بیمەی تەندروستی کارمەندانی پێشووی ئەم کۆمەڵەیە دروست بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، گروپێک لە خانەنشینان و کارمەندە دەرکراوەکانی ئەم کۆمپانیایە بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری دوبلن، دژ بە دۆخی بژێوی و وەرنەگرتنی مووچە و مافە یاساییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەڵوەشاندنەوەی تەواوی چالاکییەکانی دێبنهامز لە ئێرلەن بووەتە هۆی لەدەستدانی نزیکەی هەزار هەلی کار و زۆرێک لە کارمەندەکان، بەتایبەت ئەو کەسانەی نزیک بوونەتەوە لە تەمەنی خانەنشینبوون، تووشی کێشەی دارایی جدی بوونەتەوە. لەم پەیوەندییەدا، یەکێک لە کارمەندانی پێشووی لقی شەقامی هێنری لە دوبلن ڕایگەیاند کە تەنیا دوو مانگ پێش خانەنشینبوونی لە کار دەرکراوە و ئێستا لەگەڵ ناڕەزایانی دیکە، بۆ وەرگرتنی لانیکەمی ماف و شایستە داراییەکانیان لە بەردەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەتەوە