ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، حكوومه‌تی تالیبان بڕیاری نوێی بۆ پێشێلكردنی مافی ژنانی ئه‌فغانستانی ده‌ركرد و فه‌رمانی دا ته‌واوی ئه‌و فڕۆشگایانهی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه دامه‌زراون و ژنان كاری تێدا ده‌كه‌ن دابخرێن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بڕیاره‌ی تالیبان له شاری مهزارشهریفهوه ده‌ستیپێكردووه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاسته‌نگییه‌كان بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته زۆرتر ده‌بنه‌وه. به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان پێشتریش فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی خوێندنیان بۆ كچان له ده‌بیرستان و زانكۆ ده‌ركردبوو و مه‌دره‌سه و زانكۆ خسووسیهكانیان داخست و ئه‌مجاره‌ش ڕێگه‌یان له كار و كه‌سابه‌تی ژنان گرتووه و ته‌واوی ئه‌و بازاڕانه‌ی ژنان تێیدا كار ده‌كه‌ن داخراون.