دهوڵهتی ئیتالیا رایگەیاندووه، بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە، چیتر رێگە بە رێکخراوە خێرخوازییەکانی بەهاناوەچوونی کۆچبەران نادات لە بەندەرەکانی وڵاتەکەدا لەنگەر بگرن.
لە راگەیەندراوێکدا کە حکومەتی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی ئەو رێکارە تەندروستییانەی ئیتالیا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ویرووسی کۆرۆنا گرتوویەتەبەر، ئەو بڕیارەیان داوە. لە کاردانەوەی ئەم بڕیارەدا، رێکخراوەکانی بەهەناوەچوونی کۆچبەران نیگەرانییان نیشاندا و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا باسیان لەوەکردووە، “هەرچەندە بەشێوەیەکی بەرچاو ژیان لە ئۆرووپا وەستاوە، بەڵام پێویستە مافەکانی مرۆڤ بپارێزرێن. وتوشیانە، ١٥٠ کۆچبەرمان لە ئاوەکانی ئیتالیادا لەخنکان رزگارکردووە و پێویستمان بە بەندەرێکی سەلامەتە بیانگوازینەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە زیاتر لە ١٣٥ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا لە ئیتالیا تۆمارکراون و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.