به‌دوای هه‌ڵكشانی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و ئه‌مریكا، دادستانی شاری پاوه فه‌رمانی به هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی دا هه‌موو سنووره‌كانی ئه‌و شاره دابخه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاتووچۆی كۆڵبه‌ران، كاسبكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له هه‌موو سنووره‌كانی شارستانی سنووردار كراوه و هوشدار به خه‌ڵك دراوه كه ئه‌گه‌ر گوێبیستی ئه‌و بڕیاره نه‌بن، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه. دادستانی پاوه باسی له هاتنه ناوه‌وه‌ی سیخۆڕه‌كانی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان كردووه و هۆشداری توندی به كۆڵبه‌ران داوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له سنووره‌كانی ئه‌و شاره هاتووچۆ بكه‌ن.