ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پاش مانگرتنی سه‌راسه‌ری زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت سنه، گۆڕه‌پانی شۆڕش دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بوو و به‌رپرسانی ئوستان له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی خه‌ڵك بۆ ڕژۆی یه‌كشه‌ممه هه‌موو زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كانیان داخست.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئوستانداری ئوستانی كوردستان لهپهیامێكدا به ته‌واوی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كانی ئوستانی ڕاگه‌یاندووه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كار و چالاكییه‌كانیان ڕابگرن و پشوو بده‌ن. شه‌وی شه‌ممه لاوانی شۆڕشگێڕی سنه تا دره‌نگانی شه‌و له سه‌ر شه‌قام بوون و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا و بنكه‌ی به‌سیجی نایسه‌ر له‌لایه‌نی خۆپێشانده‌رانه‌وه ئاگردرا.