کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخستنی دەروازەی سنووری شەلەمچە لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە

داخستنی دەروازەی سنووری شەلەمچە لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە 3

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، دەروازەی سنووریی شەلەمچە لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی کاتی داخراوە و تێبینی و ڕێنمایی لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بۆ داخستنی دەروازەکە دەرچووە.

بو وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکارەکانی داخستنی ئەو دەروازە سنوورییە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان پێیان وایە کە بەهۆی ترس لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشێکی گەورە لە ناوچەکە، ئەو بڕیارە ڕێکارێکی خۆپارێزییە. شایانی باسە کە دەروازەی شەلەمچە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە و یەکێکە لە دیارترین دەروازە وشکانییەکان کە عێراق بە ئێران دەبەستێتەوە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، بڕیارەکە تەنیا شەلەمچەی نەگرتووەتەوە، بەڵکوو عێراق ڕێکاری هاوشێوەیان لە دەروازە سنوورییەکانی دیکەی وەک ئەلشەیب و مەندەلی لەگەڵ ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی جووڵە سنوورییەکان گرتووەتەبەر.