به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاری كرماشان ده دووكانی هاووڵاتییانی شاری ڕه‌وانسه‌ری له بینای تیجاری ئه‌ورامانات داخستووه و هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ش نیگه‌رانی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌دا ده‌ربڕیووه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و بینایه لانیكه‌م ٣٠٠ دووكان له خۆ ده‌گرێت كه به‌گشتی ١٠٠ دووكانی ئه‌و بینایه به‌ڵگه‌ی یاسایی پێویستیان بۆ كار كردن له‌و بینایه هه‌یه و ٢٠٠ دووكاندارهكهی دیكه هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی كاركردن یان “جهوازیان” نییه. له‌و چوارچێوه‌دا ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاری ڕه‌وانسه‌ر به‌بێ پێدانی مۆڵه‌ت به‌و هاووڵاتییانه كه بتوانن كار و باری یاسایی دووكانه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن ١٠ دووكانی ئه‌و ناوه‌ی داخستووه و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی دووكانه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات.