به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری مهاباد د‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی گۆڕستانی گیانبه‌ختكردووانی شاری مهابادیان داخست.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ترسی لێ نیشتووه و به داخستنی د‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی گۆڕستانی گیانبه‌ختكردووانی مهاباد هه‌وڵ ئه‌دات ڕێگه له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی شۆڕش بگرێت.