به پێی هه‌واڵه‌كان، باڵیۆزخانه‌كانی وڵاتانی ئۆسترالیا و به‌ریتانیا به هۆی كه‌شی دیار نه‌بوونی دۆخی ئه‌منی له ناوچه‌كه، بۆ كاتێكی نادیار چالاكییه‌كانی باڵیۆزخانه‌كانیان ڕاگرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو وڵاته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له شاره‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه، چالاكییه‌كانیان به شێوازێكی زۆر سنووردار و له دووره‌وە به‌ڕێوه ده‌به‌ن و داوایان له هاووڵاتیانیان كرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئێران به جێ بهێڵن. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و دوو وڵاته به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیانیان له ئێران كرد و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن هه‌ندێك له به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئه‌و وڵاتانه كه پشتیوانیان له خۆپێشانده‌ران كردووه، كراوه.
