ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ده‌یان دژبه‌ری شه‌ڕ له شاری لوس ئانجلسی ئه‌مریكا، له ناڕه‌زایه‌تی به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له غه‌زه، ئۆتووبانێكیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و دانیشتن له‌سه‌ر ئوتووبان، ڕێگه‌یان له هاتووچۆی ماشێنه‌كان گرتووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حیمایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل، خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاكربهستی هه‌میشه‌یی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و چالاكییه‌دا ٧٢ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.