کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخستنی ئۆتووبانی قه‌زێن- كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن ماڵدزراوانی شیركه‌تی غه‌فاری

داخستنی ئۆتووبانی قه‌زێن كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن ماڵدزراوانی شیركه‌تی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی گوڵان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی هاورده‌كردنی ئۆتومبێلی غه‌فاری، ئۆتووبانی قه‌زوێنكه‌ره‌جیان داخست و دژ به‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ كه‌ ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین له‌ به‌رده‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا زیانه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه كه شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین سه‌ر به‌ پاسدارێك به‌ ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فارییه‌ و ناوبراو به‌ بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتومبێلی بیانی، پاره‌یه‌كی زۆری له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌.