ڕۆژی شه‌ممه پۆلیس توركیا ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زمانی كوردی ئاوێستای له شاری ئێزمیر داخست و ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی چالاكانی سیاسی كوردی لێكه‌وته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی توركیا به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌ت درگای ئه‌نجومه‌نی ئاوێستای داخستووه له حاڵێكدا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه مۆڵه‌تی فه‌رمی له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرتووه و بڕیاره‌كه به ته‌واوی سیاسییه. چالاكانی سیاسی ڕایانگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، كرده‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه ته‌نیا زیان به پڕۆسه‌كه ده‌گه‌ینێت.