کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داخستنی ئاسمانی ئیسپانیا بەڕووی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکادا

داخستنی ئاسمانی ئیسپانیا بەڕووی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکادا 1

 

ڕۆژی ڕابردوو، دەوڵەتی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکدا دادەخات.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەم بڕیارە پەیوەندیدارە بە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و مادرید ڕێگای بە هیچ فڕۆکەیەکی پەیوەندیدار بە ئەم ئۆپەراسیۆنانە نەداوە کە بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا تێپەڕ بێت. هەروەها دەوڵەتی ئیسپانیا ڕێگای بە بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی خۆی بۆ ئەم جۆرە هێرشانەش نەداوە. بەپێی ئەم بڕیارە، هێزە سەربازییەکان ناچار بوون ڕێگاکانی دیکە بۆ گەیشتن بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاربهێنن، کە بووەتە هۆی گۆڕانکاریی لە پلانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا.