ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه به هۆی کێشەی ئابووریی و گەمارۆ ئابوورییەکانی ئهمریكا، کارگە و کارخانەکانی ئێران بەردەوام بەرەو داخران دەچن و له نوێترین ڕووداودا، گهوره كارخانهی بهرههمهێنانی لامپ واته كارخانهی “مهتاب خراسان” داخراوه.
“ئەحمەد مۆحسێنی” سەرۆکی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی لامپ و ڕووناکایی باسی لەوە کردووە، لە ئێستادا کارخانەی “مهتاب خراسان کە گەورەترین بەرهەمهێنەری لامپی ڕشتەیی لە ئێران دایە، بە هۆی كێشهی ئابووریی و نەدانی پارەی کرێکاران داخراوە. ئەم کاربەدەستەی ڕژیم ڕاشیگهیاندووه: دوای پەسندکردنی خولی دووهەمی گەمارۆ ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران، کارگە و کارخانەکان تووشی کێشەی بەرهەمهێنان بوون و داخراون و ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی ئابووری ئێران تووشی داڕمان بێت.