ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی هاتنی زریان و بارینی به‌فر له به‌رزاییه‌كانی گه‌رده‌نه‌ی ته‌ته ڕێگای سه‌وڵاوا بۆ پاوه و نۆدشه گیرا و ده‌یان گوند له گه‌مارۆی به‌فردا گیریان خوارد.
گه‌رده‌نه‌ی ته‌ته كه پاش شه‌ش مانگ حه‌وتووی ڕابردوو كرابۆوه ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر بۆ جارێكی دیكه داخرا و سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌ك زیانێكی زۆی به ڕه‌ز و باخی كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌كه گه‌یاند.