بەهۆی بارینی بەفر و كڕێوه، به‌گشتی رێگای هاتووچۆی نزیکەی 1500 گوندی لە شاره‌كانی رۆژهەڵاتی کوردستان داخراوه و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و كێشانه، خه‌ڵك دڵخۆشی خۆیان به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه ده‌ربڕیوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە شارەکانی پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد و سایین قەڵا رێگای هاتووچۆی 497 گوند گیراوە و کرانەوەشیان سێ رۆژ دەخایێنێت. لە ئوستانی کرماشانیش، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیران رایگەیاندووە، رێگای هاتووچۆی 200 گوند بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕاگیراوه. لەبەر دابەزینی پلەکانی گەرما، سەهۆڵبەندان و دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی خەڵک، ماوه‌ی دوو ڕۆژه به‌شێك له ئیداره‌كان و مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌و شارانه داخراون.