بەڕێوەبەری رێگاوبانی سەقز رایگەیاندووه، بەهۆی بارینی بهفر رێگەکانی نێوان “سەقز ـــ دیواندەرە” و “سەقز ــــ بانە” داخراون و لە هەندێك ناوچەش نزیکەی ٨٠ سانتیم بەفر باریوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەڕێوەبەری رێگاوبانی سەقز بە ئاژانسی “مێهر”ی ڕژیمی راگەیاندووە، لە هەندێک ناوچە نزیکەی ٨٠ سانتیم بەفر باریوە و هاتوچۆ ئەستەمە بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوەی ناوچەکانی نیشتەجێبوون. باسی لەوەشکردووە، کە بارینی ئەو رێژە زۆرەی بەفر دوور لە چاوەڕوانی ئەوان بووە و لە ئێستادا لە رێگەی پێنج تیمەوە سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگا سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی، سەقز، دیواندەرە، بانە، بۆکان و مەریوانن. ناوبراو ڕاشیگهیاندووه، کە بارینی بهفر بووەتە هۆی داخرانی ملەی مەحمودئاوا و گواستنەوەی مادە کانزاییەکانیش لە سنورەکەدا کێشەی بۆ دروستبووە.