له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، وڵاتانی هوله‌ند، ئیتالیا، ئاڵمان، فه‌ڕانسه، دانمارك و به‌ریتانیا كۆنسوولخانهكانیان له تاران داخست و باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌و وڵاتانه كراون.
پاش هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كییه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر خاكی ئیسڕائیل و ئه‌گه‌ری وڵامدانه‌وه‌ی له خاكی ئێران، وڵاتانی ئیتالیا، فه‌ڕانسه، هوله‌ند، دانمارك، به‌ریتانیا و ئاڵمان كۆنسوولخانهكانیان داخستووه و بنه‌ماڵه‌ی كارمه‌نده‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه وڵاته‌كانیان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌ریتانیا، بلژێك، ئالمان، هوله‌ند و فه‌ڕانسه باڵوێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیان له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به هێرشه‌كانی سپای پاسدران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل بانگهێشت كردووه.