به‌هرام شه‌كووری، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌نی ژووری بازه‌رگانی ئێران ڕایگه‌یاند: زیاتر له ١٢ هه‌زار مه‌عده‌نی چالاكمان له وڵات دا هه‌یه، به‌ڵام حه‌وت هه‌زار و ٧٠٠ كانگا، واته ٥٠ له سه‌دیان به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با داخراون.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه له درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی: داخرانی مه‌عده‌نه‌كان چه‌ندین هۆكاری جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا قه‌یرانی نایه‌كسانی وزه، سه‌ره‌كی ترین هۆكاری داخستنی مه‌عده‌نه‌كان و بێكاری كرێكاران بووه. سێ ڕۆژ له حه‌فته به‌رقی سه‌نعه‌تی فولاد ده‌بڕن و ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان داده‌به‌زێت، ئاساییه كه خواستی ماده مهعدهنییهكانیش كه‌م بێته‌وه. چی تر چالاكبوونی مه‌عده‌نه‌كان به سه‌رفه نییه و خاوه‌ن شیركه‌ته‌كان ناچارن كاروباره‌كانیان ڕابگرن.