له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده هه‌زار كرێكاری شاغڵ له ١٤ كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جل و به‌رگ له ناوچه‌ی قازیپوری به‌نگلادش، مانیان گرتووه و كار و چالاكیی كارگه‌كان ڕاگیراو.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون. شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ١٨٠ كرێكار به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه و له‌سه‌ركار ده‌ركرابوون.