به‌هۆی مانگرتنی موعه‌لیمان له عێراق، هه‌زاران قوتابخانه له پارێزگاكانی به‌سره، به‌غداد و میسان داخراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدڵ ئیست نیووز، له سه‌دا ٩٠ی قوتابخانه‌كانی به‌غداد و میسان به هۆی مانگرتنی مه‌عه‌لیمان داخراون و له پارێزگای به‌سره، ٦٠٪ی قوتابخانه‌كان به‌سراون و مه‌عه‌لیمان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان خۆپێشاندانیان كردووه. مه‌عه‌لیمانی عێراقی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و چاكسازی له سیسته‌می په‌روه‌رده بوون. ناڕازیان داوایان له مامۆستایانی قوتابخانه خسووسییه‌كان كرد په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بن و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست داوای مافه‌كانیان بكه‌ن.