
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له‌گه‌ڵ پشتڕاست بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له شاری قۆم به هۆی تووش بوونیان به ویرووسی كرۆنا، هه‌موو ناوه‌نده ئامووزشیهكانی ئه‌و ئۆستانه داخران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران ڕایگه‌یاند كه دوای لێكۆڵینه‌وه و تاقیكاری له‌سه‌ر دوو نه‌خۆش له شاری قۆم، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه تووشی ویرووسی كڕۆنا هاتوون. پاش چه‌ند كاتژمێر هه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه پشتڕاستی كرده‌وه كه ئه‌و دوو نه‌خۆشه له ماوه‌یه‌كی كورتدا گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ئێران هێشتا ڕوونیان نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه كه‌ی گومانی تووش بوونیان به‌و ویرووسه له‌سه‌ر بووه و له چ قۆناخێك له نهخۆشیهكهیاندا، لێكۆڵینه‌وه و تاقیكاریی پزیشكیان له‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاری قۆم، سه‌رجه‌م كارناسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی پێداگریان كردووه كه به‌هۆی هاتنی ئه‌و نه‌خۆشیه پێویسته شاری قۆم به ته‌واوی قه‌ره‌نتینه بكرێت به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان و سپا و دادستانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه دژایه‌تیان كردووه.جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌ر دووی قوربانیانی نه‌خۆشی كرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی كامكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌روه‌ها سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی تووش بوونیان به‌و نه‌خۆشیه له نه‌خۆشخانه نكوویی گیانیان له‌ده‌ست داوه كه هه‌تا ئێستا هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و كه‌سانه به‌شێوه شاراوه مابووه‌وه.
