ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی “گه‌زستان“سه‌ر بەپارێزگای یه‌زد و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، كانگه‌ی به‌ردی ئاسنی ئه‌و گونده داخرا.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه خه‌ڵكی ناڕازی دژ به چالاكییه‌كانی كانگه‌ی به‌ردی ئاسنی گه‌زستان، به هاوده‌نگییه‌وه له به‌رده‌م كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و كانگه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه و ئیزنی به‌رده‌وامی به كاره‌كه‌یان نه‌دا. خه‌ڵكی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه، سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ناوچه‌كه، زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كان و هه‌روه‌ها سرووشتی ناوچه‌كه تووشی زیانێكی زۆر بوون و خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی بوون.
