به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارخانه‌ی كاغه‌زسازی دیبای شووشته‌ر له كۆتاییه‌كانی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه داخراوه و ٣٥٦ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه بێكار كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا كه ٢٠ هه‌زار تۆن كاغه‌ز له‌و كارخانه‌یه بۆ وه‌زاره‌تی ئێرشاد چاپ بكرێت و له به‌رامبه‌ردا، ٥٠٠ ملیارد تمه‌ن به‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه بدات تاكوو وه‌زاره‌تخانه‌ی ئێرشاد كه‌لووپه‌لی پێویست بۆ كارخانه‌ی دیبا دابین بكات. پاش تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ به‌سه‌ر واده‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و به‌ڵێنه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه و كرێكارانی كارخانهش ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه.